خبر
2024-09-09 08:20
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
١٦٤ ئاوارەی عێراقی لە کەمپی بەحرکە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ١٦٤ ئاوارە لە کەمپی بەحرکە لە سنووری هەولێرەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە سەلاحەدین و نەینەوا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاوی کردەوە، بەردوامن لە هاوکاریکردنی دارایی و مرۆیی بۆ ئەو خێزانە ئاوارانەی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەمڕۆ ١٦٤ ئاوارە لە کەمپی بەحرکە لە سنووری هەولێرەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان لە سەلاحەدین و نەینەوا.
ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژی ١١ـی تەمموز، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ئاوارەکانی نێو کەمپەکانی سنووری سلێمانی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و دواهەمین کەمپ لە ناوچەی عەربەت لە سنووری سلێمانی داخراوە و هیچ کەمپێک لە سنووری سلێمانی بوونی نەماوە، بەڵام هێشتا چەند کەمپێکی سنووری دهۆک و هەولێر ئاوارەیان تێدا نیشتەجێیە و کار بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەش دەکرێت.
#کوردپرێس
#کورد
#کوردستان
#هەولێر
#سلێمانی
#نەینەوا
#دهۆک
#سەلاحەدین
#ئاوارە
#کەمپی بەحرکە
#ئاوارەی عێراقی
#کەمپەکانی هەرێمی کوردستان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران