خبر
2024-09-03 05:19
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
۵۰ زیندانیی دیکە لە حەسەکە ئازاد کران
له چوارچێوەی لێبووردنی گشتیدا، ئەنجوومەنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە کوردستانی سووریا ۵۰ زیندانیی دیکەی ئازاد کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی گەلانی دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ۱۷ی تەمووزی ئەمساڵ بۆ لێبووردنی گشتی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ڕیش سپیانی هۆزەکان، ئەو زیندانیانە ئازاد کران.
بەوپێیە ژمارەی زیندانییە ئازادکراوەکان دەبێتە هەزار و ۱۱۱ کەس، چاوەڕی دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتوودا بەشێکی دیکەی لەو زیندانیانەی لێخۆشبوونیان وەرگرتووە ئازاد بکرێن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران