خبر 2024-07-18 07:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەڕێوەبەریی خۆسەر لێبووردنی گشتیی لە کوردستانی سوویا دەرکرد

بەشی سووریا- بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڕیاری لێبووردنی گشتیی دەرکرد و بەگوێرەی بڕیارەکە "لێبووردنە گشتییەکە تۆمەتبارانی دۆسیەی تیرۆر و تاوانەکانی دیکەش دەگرێتەوە بەمەرجێک سووری بن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبڕیارەکەی ئیدارەی خۆسەردا هاتووە، "لێبووردنی گشتی ئەو زیندانیانە دەگرێتەوە، کە نیوەی سزای زیندانییەکەیان بەسەربردووە و هەموو ئەو زیندانیانەی نەخۆشی درێژخایەن‌ و چارەسەرنەکراویان هەیە ئازاد دەکرێن".

جەختیش کراوەتەوە، هەر زیندانییەک تەمەنی ۷۵ ساڵ یان زیاتربێت ئازاد دەکرێت‌ و ئەوکەسانەشی سزای زیندانی هەتاهەتاییان هەبووە سزاکەیان دەگۆڕێت بۆ ۱۵ ساڵ بەند کردن.

هەر لەبڕیارەکەدا هاتووە، "لێبووردنەکە بەرپرسانی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان ‌و چەکدارانی تیرۆر ناگرێتەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.