خبر 2024-07-03 13:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕێکخەری ڕاسپاردە نیودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێم:

هیچ پەنابەرێک لە هەرێمی کورستانەوە بە ناچاری نەگەڕێنراوەتەوە سووریا

بەشی جیهان- ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە، کە باس لە گەڕاندنەوەی بەزۆری پەنابەران دەکەن بۆ سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتێک بڵاوکرایەوە کە عێراق پەنابەرە سوورییەکانی بەزۆر گەڕاندووەتەوە وڵاتەکەیان، گوایە لە هەرێمی کوردستانیش ئەو حاڵەتە ڕوویداوە.

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نیودەوڵەتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە ڕایگەیاند :" هیچ کەسێک بەزۆر نەگەڕێندراوەتەوە سووریا و هیچ بڕیارێكی حکوومی لەم شێوەیەش لە ئارادا نییە، نەک تەنیا پەنابەران بەڵکوو هیچ ئاوارەیەکی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە هەرێمی کوردستان بە ناچارکردن ڕەوانە نەکراونەتەوە".

لەبارەی مافی نیشتەجێبوونیشەوە دیندار زێباری گوتی: ئەو سەردانیکەرانەی لە ڕێگەی ڤیزەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بەگوێرەی یاسا و ڕێنماییانەییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت و کوردستانیش پابەندە بەهەمان ڕێنماییەکان.

شایانی باسە زیاتر لە 250 هەزار پەنابەری سووری لە هەرێمی کوردستان دا هەن کە لە نێو کەمپ و دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.