خبر 2024-05-04 06:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
پشکنەری گشتیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هوشداری دەدات:

هێرشەکانی تورکیا کاریگەریی نەرێنیی لەسەر پێوەندییەکانی ئەمریکا و کوردەکانی سووریا دەبێت

بەشی جیهان- پشکنەری گشتیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەڵێت بەردەوامیی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا، ئاستەنگی بۆ پێوەندیی نێوان کوردەکانی لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانان ناوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پشکنەری گشتیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی چوار مانگی سەرەتای 2024 خۆیدا کە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانان لەدژی داعش لە عێراق و سووریا بڵاوی کردۆتەوە باسی لە زیاتربوونی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە و ڕاشیدەگەیەنێت کە ئەو هێرشانە کاریگەریی نەرێنی لەسەر پێوەندیی کوردەکان لەگەڵ ئەمریکا هەیە.

بەگوێرە ڕاپۆرتەکە، هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا بۆتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەمەش توانای کوردەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لاواز کردووە.

پشکنەری گشتیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هەروەها هوشداریی داوە درێژەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا ئاستەنگی بۆ پێوەندییەکانی ئەوان لەگەڵ ئەمریکا ناوەتەوە و چوونکەی کوردەکانی ناڕازین لەوەی کە بۆچی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە گوشار لەسەر تورکیا دروست ناکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.