خبر 2024-04-21 06:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە شاری حەسەکە، هەسەدە ۳۸ تۆمەتباری سەر بە داعشی دەستگیركرد

بەشی سووریا- هه‌سه‌ده‌ ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی به‌رفره‌وانیان له‌ شاری حەسەکە ڕایگەیاند و ۳۸ كه‌س كه‌ گومانده‌كرێت لە شانەکانی داعش بن ده‌ستگیركران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاندووە هێزه‌كانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانیان بە بەشداری یەکینەکانی پاراستنی ژنان و هێزەکانی ئاسایشی كوردستان، بەیانیی ڕۆژی شەممە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە شاری حەسەکە ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا ۳۸ تۆمەتبار لە شانەکانی داعش ده‌ستگیركران، کە هەوڵی ئەنجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی جۆراوجۆریان دەدا له‌دژی دانیشتوانی شارەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانمان دەستیان بەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنیدا گرتووە کە له‌ شوێنی مانه‌وه‌ی ئه‌و دەستگیركراوانه‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.