خبر 2024-03-21 14:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چوارچێوەى هەماهەنگى پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوەى هەماهەنگى ڕایگەیاند، پشتگیری تەواوی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەکەن و داواش دەکەن سەرجەم لایەنەکان پابەندى بڕیارەکانى دادگاکە بن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی کۆبوونەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایانگەیاند، چوارچێوەى هەماهەنگى جەخت لە گرنگیى پابەندبوون بە جیاکردنەوەى دەسەڵاتەکان دەکاتەوە و نابێت هیچ دەسەڵاتێک زیادەڕەویى بکاتە سەر دەسەڵاتێکى دیکە ئەمەش لەپێناو هاوسەنگى دەستووری و پاراستنى دەستوور لە دەرکردنى بڕیار.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە رێز و پێزانینەوە لە کارەکانى دادگاى فیدراڵى و سەرۆکەکەى دەڕوانن و داواش دەکەن هەموو لایەنەکان رێز لە بڕیارەکانى دادگا بگرن و لە گرنگییەکەى کەمنەکەنەوە ئەگەر لە بەرژەوەندی ئەو لایەنەش نەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.