خبر 2024-01-27 12:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوێنەری تایبەتی پووتین بۆ کاروباری سووریا:

ئەمریکا ڕێگری لە دانوستانی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکوومەتی سووریا دەکات

بەشی جیهان- نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا پێیوایە، ئەگەر هێزەکانی ئەمریکا عێراق جێبهێڵن، لە سووریاش دەچنە دەرەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەلێکساندەر لاڤرێنتیێڤ، نوێنەری سەرۆکی ڕووسیا لە گەڕێکی نوێی کۆبوونەوەی ئاستانای پایتەختی کازاخستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا وتی: "ئەمریکا ڕێگری لە دانوستانی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکوومەتی ناوەندیی سووریا دەکات".

نوێنەری سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری سووریا هاوکات بە پێویستیشی دەزانێت کورد لە عێراق و سووریا لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی بەغدا و دیمەشق رێکبکەون.

ئەلێکساندەر لاڤرێنتیێڤ وتیشی: "هۆکاری سەرەکیی ئاڵۆزییەکانی ئێستای سووریا، بوونی هێزی سەربازیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بە شێوەی 'نایاسایی لەو وڵاتە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.