خبر 2024-01-18 11:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ:

کومەڵگای نێودەوڵەتی کوێرە بەرامبەر بەو هێرشانە دەکرێتەسەر کوردستانی سووریا

بەشی سووریا- ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێکدا بێ‌دەنگی کومەڵگای نێودەوڵەتی لە ئاستی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر دامەزراوە مەدەنیەکان و ژێرخانی ئابووری ڕۆژئاوا ئیدانە و مەحکووم دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگە لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، تورکیا هەموو خزمەتگوزارییە مەدەنییەکان و سەرچاوەکانی ژیانی وەک وێستگەی کارەبا و بەرهەمهێنانی نەوت و غاز و سووتەمەنی و وزەی کردۆتە ئامانج بەڵام کومەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکحراوە جیهانیەکانی مافی مرۆڤ و تەنانەت جامیعەی عەرەبیش لەو هێرشانە بێ‌دەنگن کە دەکرێتە زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس لەو ناوچەیە.

بەپێی ڕوانگەی سووری، هێرشەکانی تورکیا دانیشتوانی ڕەسەنی شارەکانی کوردستانی سووریا و ئاوارە و کۆچبەرانیشی کردۆتە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.