خبر 2024-01-10 08:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

توركیا ساڵی ڕابردوو زیاتر ۱۵۰۰ هێرشی كردوەتە سەر هەرێمی كوردستان

بەشی جیهان- رێكخراوێكی ئەمریكی ڕایگەیاندووە لە ساڵی ڕابردوودا توركیا زیاتر لە ۱۵۰۰ جار هێرشی كردوەتە سەر هەرێمی كوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەندامی  تیمی كوردستانی عیراقی رێكخراوی  (CPT)ـی ئەمریكی لەبارەی هێرش و بۆردوومانەكانی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە ساڵی ۲۰۲۳دا هێزەكانی توركیا هەزار و ۵۴۸ جار هێرش و بۆردوومانی خاكی هەرێمی كوردستان و نەینەوایان كردووە، كە بەهۆیانەوە ۱۱ هاوڵاتی گیانیان لەدەست‌داوە و ۱۳ـی دیكەش بریندار بوون.

كامەران عوسمان ئاماژەی بە وردەكاریی ئەو هێرشانە داوە و دەڵێت : ۱۱۵۹ هێرش لە ڕێگەی فڕۆكەی جەنگی، ۲۲۸ هێرش لە رێگەی درۆن، ۱۱۴ هێرش لە رێگەی تۆپباران، سێ هێرش لە ڕێگەی تەقەكردن و دوو جاریش لە رێگەی تەقینەوەی مین بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.