خبر 2024-01-08 11:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەرەی تورکمانی:

پێویستە پۆستی پارێزگاری کەرکووک بکرێتە خول لە نێوان پێکهاتەکان

‌بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرەی تورکمانی ڕایدەگەیەنێت پێویستە پۆستی پارێزگاری کەرکووک بکرێتە خول لە نێوان پێکهاتەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەی تورکمانی، کە لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دوو کورسیان بەدەست‌هێناوە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "تورکمان زەرەرمەندی یەکەمی گۆڕینی دیمۆگرافیای کەرکووک بووە بەر لە ساڵی ٢٠٠٣ و دوای ئەو ساڵەش هەمان سیاسەت بەرامبەری پیادەکراوە".

دەشڵێن هەربۆیە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ڕەنگدانەوەی ڕەسەنایەتی کەرکووک نییە لە ڕووی مێژووی و جوگرافییەوە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، پێشنیاز دەکەن پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی کەرکووک لە رێگەی دابەش کردنی پۆستی پارێزگار لە نێوان پێکهاتەکاندا بێت، ئەویش بەشێوەی خول کە هەر پێکهاتەیەک بۆ ماوەی ١٦ مانگ پۆستەکەی لەدەست بێت، ئەمەش مەبەستی پێکهێنانی حکوومەتێکی خۆجێی کە ڕەزامەندیی هەموو پێکهاتەکانی لەسەر بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.