خبر 2024-01-04 10:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆک‌کۆماری پێشووی عێراق:

تاوانە تیرۆریستییەکەی کرمان مایەی شەرمەزاریە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری پێشووی عێراق له‌ په‌یامێکدا ڕایگه‌یاند: پێویستە گەلانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتى هاوکاربن بۆ ڕیشەکێش کردنی تیرۆر و توندڕەوی و چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  به‌رهه‌م ساڵح له‌ په‌یامێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی "X" پێشتر تویته‌ر ڕایگه‌یاند: "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خەڵک و حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئیران دەکەین بۆ قوربانیەکانی تیرۆر لە شاری کرمان".

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەم تاوانە تیرۆریستییە مایەی شەرمەزاریە، پێویستە گەلانی ناوچەکە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتى هاوکاربن بۆ ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و توندڕەوی و چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.