خبر 2023-12-26 05:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فەرماندەی گشتیی SDF:

بۆردوومان کردنی ژێرخانەکانی کوردستانی سووریا لەلایەن تورکیاوە تاوانی جەنگییە

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە هێرشەکانی تورکیا ڕابگرن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانێ لە پۆستێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگه‌یاندووه‌: دەستدرێژی تورکیا ئەمڕۆ گۆڕانێكی مەترسیداری بەخۆیەوە بینیوە، بە فراوان‌کردنی بۆردوومانی ژێرخان و دامەزراوە مەدەنییەکان لە كوردستانی سووریا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووه‌، ئەم پێشهاتە زیانێکی گەورە بە هاوڵاتیانی مەدەنی دەگەیەنێت و ئاماژەیە بۆ گرتنەبەری سیاسەتێکی نوێی له‌ناوبردن.

مەزلوم عەبدی پێی‌وایه‌ بۆردوومانه‌كان سەقامگیری ناوچه‌كه‌ تێکدەدات و مەترسییەکانی سنوور بەزاندن زیاد دەکات. داواش لە تورکیا ده‌كات سەرنجی لەسەر پرسە ناوخۆییەکانی خۆی بێت و لە سنوورەکانی خۆیدا چارەسەریان بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.