خبر
2023-12-11 07:33
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
کونسوڵخانەی بەریتانیا باسی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێم رایگەیاند، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئەو کەسانە دەکەین کە ئازیزانیان لەدەستداوە لەو کارەساتە دڵتەزێنەی لە سۆران ڕوویدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێم، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی ئەو کەسانە دەکەن کە ئازیزانیان لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران لەدەست داوە و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی هەشتی ئەم مانگە، ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی گشتی لە سۆران کەوتەوە و بەهۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و حەوت کەسیش بریندار بوون، کە بەشێکیان خوێندکار و مامۆستای زانکۆی سۆران بوون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران