خبر 2023-11-25 08:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین:

۳ سەربازی تورکیا و ۲۰ میلیشیای سەربەو سوپایە لە عەفرین کوژران

بەشی سووریا- هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، رایگەیاند، لە ماوەی نزیکەی یەک مانگدا، ۳ سەربازی سوپای تورکیا و ۲۰ چەکداری میلیشیاکانی سەربەو سوپایە لە عەفرین کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین، لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، لەماوەی ۱۷ی تشرینی یەکەم تا ۱۹ی تشرینی دووەم، هێزەکانیان چەندین چالاکییان لەدژی سوپای تورکیا  و میلیشیاکانی سەربەو سوپایە ئەنجامداون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە لەو چالاکییانەدا لانیکەم ۲۰ چەکداری میلیشیاکان و ۳ سەربازی تورکیا کوژراون و هەروەها ۲۲ چەکداری میلیشیاکان و ۱۲ سەربازی تورکیا بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.