خبر 2023-11-20 11:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی:

بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی سەرۆکی پەرلەمان جەمسەربەندی لە عێراق دروست دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەبارەی دواین بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى، دەڵێت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لاوازیی دامەزراوەکان ‌و بێ‌توانایی دامەزراوەکان نیشان دەدات لەمکاتەدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆڕبەندی چوارەمی مێپس ڕایگەیاند: دواین بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق بە لابردنی حەلبووسی، بەڕاستی هاوشێوەی نەبووە، ئەمە جەمسەربەندی لە عێراقدا دروست دەکات، کێشە لە عێراقدا دروست دەکات، بەڕاستی نادادپەروەرانە بوو، نایاسایی بوو، ئەمە لاوازیی دامەزراوەکان ‌و بێتوانایی دامەزراوەکان نیشان دەدات.

ناوبراو وتیشی: لەم کاتەدا ئێمە بەرەو چەند هەڵبژاردنێک دەچین، هەروەها دۆخی ناوچەکەش باش نییە، ئەم بڕیارە لەم کاتەدا باش نییە، زۆر هەڵەیە، دەبێت شتێکی هەڵە ڕوویدا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.