خبر 2023-11-14 06:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاسایشی کوردستانی سووریا دوو ئەندامی داعشی دەستگیر کرد

بەشی سووریا- هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاڤا، دوو ئەندامی شانەکانی داعشیان لە باکووری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا دەستگیرکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ۱۹ی تشرینی یەکەمدا، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاڤا دەستگیرکردنی شەش ئەندامی داعشیان لە گوندەواری رۆژهەڵاتی دێرەزوور ڕاگەیاند.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی رۆژئاڤا رایگەیاند، لە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممەدا، هێزە تایبەتەکانی (H.A.T) دوو ئەندامی شانەکانی داعشیان لە باکووری دێرەزوور دەستگیرکردووە.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، دوای ئۆپەراسیۆنەکانی چاودێری کردن و بەدواداچوون و لێپێچینەوە ئەو دوو ئەندامەی داعش کراونەتە ئامانج و بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانراوە دەستگیر بکرێن. 

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.