خبر 2023-08-02 09:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەریتانیا جینۆسایدی ئێزیدییەكانی بە فەرمی ناساند

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا پرسی جینۆسایدی ئێزیدییەكانی بە فەرمی ناساند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، حكوومەتی بەریتانیا بە فەرمی دانی بەوەدانا كە رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ۲۰۱۴ كردەوەی جینۆسایدیان لە بەرامبەر بە گەلی ئێزیدی ئەنجام‌داوە.

لای خۆشێەوە، لۆرد تاریق ئەحمەد، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و باشووری ئاسیا و نەتەوە یەكگرتووەكان لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، رایگەیاند: دانیشتوانی ئێزیدی ۹ ساڵ لەمەوبەر لەسەر دەستی داعشی تیرۆریست، زیانێكی بێ ئەندازەیان بەركەوت و تا ئەمڕۆش هەست ئازارەكانیان دەكرێت.

 هەروەها گوتی: ئەمڕۆ ئەو دانپێدانانە مێژووییەمان كردووە كە كردەوەی جینۆساید لە دژی گەلی ئێزیدی ئەنجام‌درابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.