خبر 2023-08-02 06:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە پەلامارێکی داعشدا ۵ سەربازی سوپای سووریا کوژران

بەشی سووریا- لە دەڤەری حەما داعش هێرشی کردە سەر دەستەیەک لە سەربازانی سوپای سووریا و بەهۆیەوە ۵ سەرباز کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە هێرشێکی داعشدا بۆسەر کاروانی سخربازیی سوپای سووریا لە دەورەوبەری حەما ۵ سەربازی سووری گیانیان لەدەست‌دا.

بەگوێرەی نووسراوەیەکی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا (SOHR) چەکدارانی داعش شەوی ڕابردوو هێرشیان کردە سەر کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی سوپای سووریا کە لە ڕێگای ڕەقە-سەلامییە تەنکری نەوتیان جێبەجێ دەەکرد.

هەروەها ڕاشیدەگەیەنێت بەهۆی ئەو هێرشەوە ۵ سەرباز کوژران و ۴ سەربازی دیکە بریندار بوون و تەنکەرێکی نەوتیش گڕی گرت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.