خبر 2023-07-08 10:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەردۆغان:

لەگەڵ هاوبەشەكانمان باشترین بڕیار لەبارەی سویدەوە دەدەین

بەشی تورکیا- سەرۆكی توركیا لەبارەی ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ رایگەیاند توركیا لەبارەی ئەندامبوونی سوید لەناتۆ بڕیاری پێویست و باش دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند: لەپێش چەند رۆژێک لە لوتكەی ناتۆ لە رۆژی سێشەممە لە فیلنیوس لەگەڵ هاوبەشەكانمان بڕیارێكی باش دەدەین.

نابراو راشیگەیاند جەخت لە سیاسەتی دەرگای كراوە دەكەن سەرەڕای رەتكردنەوەی ئەندامێتی سوید لە ناتۆ لە ئایاری 2022وەو و وتی: چۆن كارئاسانی بۆ دەوڵەتێک دەكرێت ببێتە ئەندامی ناتۆ لەحاڵێكدا پەنای تیرۆر دەدات؟.

 تائێستا توركیا ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ رەت دەكاتەوە بەهۆی ئەوەی هاوكاری كوردانی سووریا و پەكەكەی كردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.