خبر 2023-06-19 08:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا:

پەلاماردانی کوردەکانی سووریا ئەولەویەتی تازەی ئەردۆغان

بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ئاماژەی کردووە بە کوژران و بریندار بوونی زیاتر لە ۵۰ کەس لە سووریا لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمدواییەی تورکیا و دەڵێت پەلاماردانی کوردەکانی سووریا ئەولەویەتی تازەی ئەردۆغان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا، دەڵێت هێرشەکانی تورکیا لە دوو هەفتەی ڕابردوودا بۆ سەر سووریا دوای هەڵبژاردنەوەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان وەکوو سەرۆک‌کۆمار، هەنگاوێکی چاوەڕوان‌نەکراو بوو.

ئەم ڕێکخراوە کە چاودێری بارودۆخی سووریا دەکات، ئاماژەی دا بە کوژران و برینداربوونی ٥٢ کەس لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەوەش لە ماوەی ١٢ ڕۆژدا و نووسیویەتی: ئەم هێرشانە دەریدەخات کە هەڵمەتی سەربازی لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا بووەتە ئەولەویەتی تازەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا، زۆربەی قوربانیانی هێرشی درۆنەکانی تورکیا نیشتەجێی ئەو ناوچانە بوون کە کوردەکانی سووریا کۆنترۆڵیان کردووە و نزیکەی نیوەی کوژراوەکان ئەندامی هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی گەل بوون.

هەروەها هیومان ڕایتس وۆچ هەواڵی کوژرانی ۵ سەربازی حکوومەتی سووریای لە ئەنجامی ئەم هێرشانەی تورکیا بڵاوکردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.