خبر 2023-06-03 12:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا سیستەمی مووشەکیی HIMARS لە کوردستانی سووریا جێگیر دەکات

بەشی جیهان- ئەمریکا پشتڕاستی کردۆتەوە کە سیستەمی مووشەکیی هیمارسی  لە کوردستانی سووریا جێگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژمارەیەک لە میدیاکانی تورکیا لەوان ئانادۆڵس باسیان لەوە کردووە، سیستەمی مووشەکیی M142 HIMARS ئەمریکی لە پارێزگای دێرەزوری کوردستانی سووریا جێگیر کراون کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات ‌و لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتدایە.

ئەو میدیایانە باسیان لەوەش کردووە، سەکۆی هەڵدانی مووشەکەکان گەیشتوونەتە کێڵگەی نەوتیی عومەر و وێستگەی غازی کۆنیکۆ لە پارێزگاکە.

بەوتەی ئاژانسە تورکییەکە، ڕەوانەکردنی سیستەمی مووشەکیی M142 HIMARS لە کوردستانی سووریا پەیوەندیی بە بەهێزکردنی پێگەی هێزە ئەمریکییەکان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.