خبر 2023-04-20 08:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ناوەندی ڕاگەیاندنی:

هێزە کوردەکانی سووریا سەرکردەیەکی باڵای داعشیان دەستگیر کرد

بەشی سووریا- یەکە تایبەتەکانی هەسەدە سەرۆکی شانە تیرۆریستییە چالاکەکانی ڕێکخراوی داعشیان لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور دەستگیر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئۆپراسیۆنەکە لە شارۆچکەی "جەدید بەکارە" بە پاڵپشتی و چاودێری ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دراوه‌، کە تیایدا ئەو سەرکردەیەی کە چالاک بووه‌ لە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی و پارە بۆ شانەکانی ڕێکخراوەکە لە دێرەزوور و ناوچه‌كانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستگیر کراوه‌.

هەسەدە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش هەروەها چالاک بوو لە داڕشتنی پلانی هێرش بۆ ئەو شانانەی کە سەرکردایەتی دەکات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌سه‌ده‌دا هاتووه‌، هێزەکانی سووریای دیموکرات بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بە پاڵپشتی و بەشداریی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بۆ پاراستنی سەقامگیری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەروەها بۆ پاراستنی گەل لە ڕێگەی لێدانی شانە تیرۆریستییەکانی داعش و دەستگیرکردنی سەرکردە و ئەندامەکانیان کە هەڕەشە لە دانیشتووان ده‌كه‌ن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.