خبر 2020-11-11 08:07 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

له‌ئاکامی بۆردوومانی هاوپه‌یمانان له‌ مه‌خموور 10 چه‌کداری داعش کوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خموور ڕایگەیاند له‌ئاکامی بۆردومانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌سنوری گوێڕو مه‌خمور 10 چه‌کداری داعش کوژران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خموور، له‌ لێدوانێکدا بۆ میدیای‌ حزبه‌که‌ی‌ رایگه‌یاندووه‌، له‌ئاکامی بۆردوومانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌سنووری گوێڕو مه‌خموور 10 چه‌کداری داعش کوژران.

سیروان بارزانی روونی کردۆته‌‌وه‌، ئه‌و چه‌کدارانه‌ی داعش له‌ناوچه‌کانی نێوان هێزه‌ عێراقییه‌کان‌ و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان خۆیان حه‌شارداوه‌.

ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، له‌دوو رۆژی رابردودا له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانییه‌وه‌ بۆردوومانی چڕی ئه‌و ناوچانه‌ کراوه‌و ژماره‌یه‌ک تونێل و ئه‌شکه‌وتی خۆحه‌شاردانی ئه‌و چه‌کدارانه‌ خاپوور کراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.