پاش بڵاو بوونەوەی هەواڵی کوژرانی 4 سەربازی ئەمەریکی؛
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: هیچ سەربازێکی ئەمەریکی لە حەسەکە نەکوژراوە
بەشی سووریا- ئاژانسی سانا بڵاویكرده‌وه له ناوچه گوندنشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری "حه‌سه‌كه" لە كوردستانی سووریا 4 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی كوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هه‌واڵی "سانا"ی ره‌سمی سووریا زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، مینێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هێزێكی ئه‌مه‌ریكاییدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
رووداوه‌كه له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی "مركده" له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی حه‌سه‌كه - دێرزوور روویداوه.
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سووریا رەتی کردەوە هیچ سەربازێکی ئەمەریکی لە حەسەکەی کوردستانی سووریا بە بۆمبی چێنراو کوژرابێ.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران