خبر 2020-11-08 08:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەزڵوم کۆبانێ پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەکات

بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستە جۆ بایدن و کامالا هاریس کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند: "گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی جۆ بایدن و کامالا هاریس دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنیان بە سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئێمە چاوەڕێی بەردەوامی هاوکارییەکانیان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانمان لە شەڕی دژی داعش و بنیاتنانی دواڕۆژێکی باشتر بۆ هاوڵاتیانی سووریا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.