خبر 2020-11-07 13:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

237 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا تۆمار کرا

بەشی سووریا- دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 237 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و سێ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسەکەش دەستنیشان کران.

کوردپرێس:

جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 237 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆڤید19 تۆمارکراوە، کە 124 پیاو و 113 ژنن.

ناوبراو راشیگەیاند: زۆرترین توشبوان بەمشێوەیەیە؛ 4212 لە رەققە، 38 لە قامیشلۆ، 36 لە دێرک و ئەوانی دیکەش حەسەکە و تەبقە و کۆبانێیە.

هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی گوتیشی: 27 توشبوی کۆرۆناش دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست چاکبونەتەو و سێ توشبویش گیانیانلەدەستداوە.

ئاماری گشتی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان:

تووشبووان: 5484

چاکبوونەوە: 798

گیان لەدەستدان: 130

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.