خبر 2020-09-30 21:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دژە تیرۆری کوردستان ئیدعا دەکات حەشدی شەعبی هێرشی مووشەکیی کردۆتە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای دژە تیرۆری هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند کە شەش مووشەک ئاڕاستەی هەولێر کراوە و دەشڵێت مووشەکەکان لە لایەن حەشدی شەعبییەوە هاویژراون.

کوردپرێس:

شەوی چوارشەمە لە سەر پێنجشەمە 30ی ئەیلوولی 2020 دەزگای دژە تیرۆری هەرێمى کوردستان رایگەیاند، شه‌ش موشه‌ک لەلایەن حەشدی شەعبییەوە لە پارێزگای مووسڵەوە ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی هه‌ولێر كراون و هيچ زيانێكى لێنه‌كه‌وتووەتەوە.

ڕاگەیێندراوەکەی دژەتیرۆری کوردستان ئاماژەى بەوەش کردوە، کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی ئه‌مشه‌و له‌ سنوورى گوندى شێخ ئه‌ميری سه‌ر به‌ پارێزگاى نه‌ينه‌وا‌وە مووشەکەکان ئاڕاستە کراون.

هاوکات ڕوونی کردووەتەوە، مووشەکەکان دوور له‌ فڕۆكه‌خانه‌ له‌ چۆڵه‌وانى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و دوو له‌و موشه‌كانه‌ش نه‌ته‌قيونه‌ته‌وه‌ و هيچ زيانێكى لێ نه‌كه‌وتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.