مەسعوود بارزانی و جێفری ئەو هەوڵانە کە بۆ لێکنزیک بوونەوەی لایەنە کوردییەکانی سووریا ئەنجام دراون تاوتوێ دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی پێشوازی لە جەمیس جێفری نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا و نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و شاندێکی یاوەری کرد.
کوردپرێس: لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا و نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش کورتەیێکی لەبارەی ستراتیژی و روانگەی وڵاتەکەی لەمەڕ دیالۆگی ستراتیژیی نێوان ئەمەریکا و هەولێر و بەغدا و هەروەها پرسە هەنووکەییەکان و هاوکێشەکانی ناوچەکە بۆ بارزانی خستەڕوو.
لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر ئاییندەی گەلی کورد لە سووریا و باسی ئەو هەوڵانە کرا کە بۆ دیالۆگ و لێکنزیک بوونەوەی لایەنە کوردییەکانی سووریا ئەنجام دراون.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وێڕای ئاماژەدان بە مانەوەی هەڕەشەی داعش، جەخت لەسەر هاوپەیمانێتی و هەماهەنگیی هەردوولا لە شەڕی تیرۆریستانی داعش لە سووریا و عێراق کرایەوە.
پرسی ئاوارەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ ناوچەکانیان تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران