خبر 2020-09-21 10:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نێچیرڤان بارزانی:

هەموو کارئاسانییێک دەکەین ئیسپانیا بەشداریی بنیاتنانی هەرێمی کوردستان بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ چوارشەم 21ـی ئەیلوول، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە خۆسێ ئیسکۆبار باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق و شاندێکی بازرگانیی یاوەری کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارێکدا برەودان بە پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیسپانیا بەتایبەتی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا تاوتوێ کرا.

نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان ئامادەیە هەموو هاوکاری و ئاسانکارییێک پێشکەش بە کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەرانی ئیسپانی بکات بۆ ئەوەی دەرفەتی کار و سەرمایەگوزارییان بۆ بڕەخسێت و هاوبەشی و بەشداری لە بنیاتنان و پەرەپێدانی کەرتە جیاکانی هەرێمی کوردستاندا بکەن.

دۆخی ناوچەکە بەگشتی، پرۆسەی سیاسی لە عێراق، پێوندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق و گفتوگۆی چارەسەرکردنی کێشەکانیان، بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، مەترسییەکانی تیرۆر و چەند پرسێکی تری جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.