خبر 2020-09-14 04:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە تورکیا 7 هەزار کەسی تێپەڕاند

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 57 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە 14ی ئەیلوولی 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 1 هەزار و 527 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 291 هەزار و 162 کەس.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 57 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە حەفت هەزار کەسی تێپەڕاند و گەیشتە 7 هەزار و 56 کەس.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.