سه‌رۆکى ده‌زگاى دژه‌تیرۆرى عێراق هه‌وڵى تیرۆرکردنی بەدرۆ دەخاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌ریق روکنى یه‌که‌م عه‌بدولوه‌هاب ساعدى سه‌رۆکى ده‌زگاى دژه‌تیرۆرى عێراق ره‌تیده‌کاته‌وه رووبه‌ڕووى هه‌وڵى تیرۆرکردن بووبێته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولوه‌هاب ساعدى به ئاژانسى فه‌رمیى عێراقییه‌ى راگه‌یاندووه، به‌هیچ شێوه‌یێک رووبه‌ڕووى هیچ هه‌وڵێکى تیرۆرکردن نه‌بووه‌ته‌وه و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى باس له‌وه‌ده‌که‌ن گوایه هه‌وڵى تیرۆرکردنی دراوه، دوورن له راستییه‌وه.
پێشتر چه‌ند ئه‌کاونت و په‌یجێکى تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئه‌وه‌یان بڵاو کردبوه‌وه، که هه‌وڵى تیرۆرکردنى سه‌رۆکى ده‌زگاى دژه‌تیرۆرى عێراق دراوه و له ده‌وروبه‌رى شارى به‌غدا ئۆتۆمبێله‌که‌ى کراوه‌ته ئامانج.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران