خبر 2020-08-02 14:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشی ئاسمانیی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند لە هێرشێکی ئاسمانیی سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان 4 هێزی پەکەکە کوژراون.

کوردپرێس:

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیێکی فەرمیدا ڕایگەیاند هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە بە فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردۆتە سەر ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان و لەو هێرشەشدا 4 ئەندامی پەکەکە کوژراون.

بەگوێرەی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی هابەر 7 وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەکەیدا ئەوەشی نووسیوە کە ئوپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە باکووری عێراق بە ڕژدی بەردەوامە و تا یەک ئەندامی پەکەکە لەو ناوچەیە مابێت ئوپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.