خبر 2020-08-01 10:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
گۆڤارێکی سەربازی بڵاوی کردەوە:

هاوپەیمانان هاوکارییە سەربازییەکانیان لەگەڵ کوردەکان زیاتر کردووە

بەشی جیهان- بولغاریان میلیتاری لە زاری سەرچاوە سەربازییەکانەوە دەنووسێت: هاوکاریی سەربازیی هاوپەیمانان بەتایبەت هێزە ئەمریکییەکان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە چەند مانگی ڕابردوودا بەڕێژەیێکی بەرچاو زیادی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری سەربازیی بولغاریان میلیتاری ڕایدەگەیێنێت: لەچەند مانگی ڕابردوودا هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ شەڕی داعش بەتایبەت هێزە ئەمریکییەکان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات بەڕێژەیێکی بەرچاو زیادی کردووە لەوان مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی ئەم دواییە لە چیاکانی عەبدولعەزیز لە سووریا بووە.

گۆڤارەکە هەروەها لە گۆڤاری کراسیانا وسنا-وە دەگێڕێتەوە کە مەشقی سەربازیی هاوبەش لەنێوان هێزە کوردەکان و هاوپەیمانان 9 ڕۆژی خایاندووە کە لەو ڕاهێنانەدا نوێترین تەکتیکە سەربازییەکان فێری هێزە کوردییەکان کراوە.

سەرچاوە سەربازییەکان بەم گۆڤارەیان وتووە هێزەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا نوێترین تەکتیکە سەربازییەکانیان فێری کوردەکان کردووە بۆ بەرگری کردن لە خۆیان و هەروەها فێری تەکتیکی هێرش بردنیان کردوون.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە نزیک لە 200 هێزی سەربازیی فەڕەنسی لە ڕاهێنانی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و کوردەکاندا بەشدارییان کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.