خبر 2020-07-31 16:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نووسینی تێزی ماستەر و دوکتۆری بە زمانی کوردی لە بەشی زمان و وێژەی کوردی قەدەغە کرا

بەشی تورکیا- بەگوێرەی زانیارییەکان نووسینی تێزی ماستەر و دوکتۆری بە زمانی کوردی لە بەشەکانی زمان و وێژەی کوردی لە زانکۆکانی تورکیا قەدەغە کرا.

کوردپرێس:

سەلیم تەمۆ نووسەرێکی کوردی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند نووسینی تێزی ماستەر و دوکتۆری بە زمانی کوردی لە بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی زانکۆکانی تورکیا قەدەغە کراوە.

تەمۆ لە ئەکاونتی تویتەرەکەی نووسیویەتی لە زەبشی زمان و وێژەی کوردی لە زانکۆکانی تورکیا هەموو وانەکان کراوەتە زمانی تورکی و کراوەتە یاسا.

ناوبراو نووسیویەتی چەندین جار ئەم شتەم ڕاگەیاندووە و ڕەفتاری خراپ بەرانبەر بە زمانی کوردی هەمیشە بەردەوام بووە. ئێستاش نووسینی تێزی ماستەر و دوکتۆری بە زمانی کوردی قەدەغە کراوە و هەموو وانەکانی بەشی زمان و ئەدەبی کوردی کراوەتە زمانی تورکی. پڕۆژەی نیشتمانی و نەتەوەیی ئەمەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.