ناوچەی جزیرە لە کوردستانی سووریا 10 ڕۆژ کەرەنتین دەکرێت
بەشی سووریا- پاش دەست نیشان کردنی 8 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا و کەرەنتین کردنی 100 کەسی دیکە لە ناوچەی جزیرەی کوردستانی سووریا، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر فەرمانی کەرەنتینەی 10 ڕۆژەی ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی دا بە دەست نیشان کردنی 8 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا و کەرەنتین کردنی 100 کەسی گومان لێکراو بە کۆرۆنا لە ناوچەی جزیرەی کوردستانی سووریا و کەرەنتینی 10 ڕۆژە و قەدەغەی هاتوچۆی لەو ناوچەیەدا ڕاگەیاند.
بەگوێرەی ئەو هەواڵەی هاوارنیووز، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەم حوکمەدا کە ڕادەستی بەڕێوەبەریی جزیرەی کردووە ئاماژەی داوە بە کەرەنتین کردنی 10 ڕۆژەی ئەو ناوچەیە و هاتوچۆ لە جزیرە بۆ ناوچەکانی دیکەی کوردستانی سووریا قەدەغە کرا.
کەرەنتین کردنی ناوچەی جزیرە لە یەکەم ڕۆژی جێژنی قوربانەوە دەست پێدەکرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران