خبر 2020-07-29 14:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە عێراق 68 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا/ کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە 118 هەزار و 300 کەس

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا دوو هەزار و 968 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە 29/7/2020، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 968 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراوە و دوو هەزار و 399 کەسیش چاک بوونەتەوە، 68 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە 118 هەزار و 300 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 83 هەزار و 461 کەس چاک بوونەتەوە و چوار هەزار و 603 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.