نێردەی تایبەتی یونامی و مستەفا کازمی کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێنین هینیس پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی یونامی و مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، بارودۆخی که‌رکووک و شنگال و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی سیاسی عێراقیان تاووتوێ کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق بڵاوی کردووه‌ته‌وه، هەردوولا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وڵاتیان تاووتوێ کرد بە تایبەتیش ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە و بارودۆخی شەنگال و کەرکووک.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، باسیان لە خۆپیشاندانەکانی ئێستاش کرد و خەختیان لە مافی خۆپێشاندانی ئاشتییانە و پاراستنی خۆپێشاندەران کردەوە و تیشکیان خستە سەر گرنگیی لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی توند و تیژیی.
چه‌ند رۆژێکه خۆپیشاندان له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌ستپێکردووه‌ته‌وه و به‌هۆی توندوتیژییه‌کانیش دوو خۆپیشانده‌ر کوژراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران