خبر 2020-07-29 06:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وتەبێژی سوپای سووریای دیموکرات: هاوپەیمانیی دژەداعش بەردەوامە لە هاوکاری کردنمان

بەشی سووریا- وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژە داعش بەردەوامە لە هاوکاری کردنی ئەو هێزانە لە ڕووی سەربازی و هەواڵگری و لۆجەستیکییەوە.

کوردپرێس:

کینۆ گابریێل وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەش لەگەی وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش ڕایگەیاند: پشتگیریی سەربازی و هەواڵگری و لۆجەستیکیی هاوپەیمانیی دژەداعس بۆ سوپای سووریای دیموکرات بەردەوامە و هاوپەیمانییەکە هەورەهاش لەباری ئابووری و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی سوپای سووریای دیموکرات لە باکووری و خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە یارمەتیی ئەو هێزانەی داوە.

بە پێی نووسراوی هاوارنیوز، گابریێل لە وتەکانیدا ئاماژەی بە هەڵمەتەکانی تورکیا لە خاکی کوردستانی سووریا کردووە و توویەتی: تورکیا لە سەرێکانی و گرێسپی ئیلتیزامی بەو ئاگربڕە نەکردووە کە ڕووسیا و ئەمریکا لە سەری ڕێک کەوتن. بۆیە داوا لە کۆمەڵگەی دەولی دەکەین موقیفی هاوبەش وەربگرن لە بەرانبەر ئەو کارشکێنییانەی کە تورکیا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا دەیکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.