خبر 2020-06-26 05:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
هاوسەرۆکی هەدەپە:

ڕاشکاوانە ڕایدەگەیێنم: HDP هیچ پێوەندییێکی بە PKK ەوە نییە

بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (HDP) بوونی پەیوەندی لە نێوان هەدەپە و پەكەكەی رەت دەکاتەوە و جەختی كردەوە، هەدەپە لە بڕیارەكانیدا سەربەخۆیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەدحەت سەنجەر، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان رایگەیاندووە، ئەوەی باوەڕیوایە كە پەكەكە و هەدەپە پەیوەندی لە نێوانیاندا هەیە تەواو هەڵەیە، بەڕاشكاوی هەبوونی پەیوەندی لە نێوان پەكەكە و هەدەپە رەت دەكەمەوە.

هاوسەرۆكی هەدەپە رەخنەی لەو راگەیەندراوە گرت كە تیایدا داواكرابوو هەدەپە خۆی لە پەكەكە بەدوور بگرێت و وتی: ئێمە سیاسەتی خۆمان هەیە و ستراتژیی تایبەت بە خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکان دادەڕێژین و کەس ئەو سیاسەتانەی بە سەرماندا نەسەپاندووە و تێکڕای سیاسەتەکان هەڵقوڵاوی رۆژانە 8 کاتژمێر دانیشتنی ناوخۆیی 30 ئەندامی سەرەکی پارتی دیموکراتی گەلانە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.