میدیای سەرەبە پەکەکە: بۆردوومانەکەی کونەماسی لەلایەن سوپای تورکیاوە بوو و 2 کوژراوی لێکەوتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیای سەرەبە پەکەکە بڵاویان کردەوە فڕۆکەی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی بە مووشەک کردووەتە ئامانج و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە کوژراون.
کوردپرێس: ئاژانسی فورات نیووزی سەربە پەکەکە بڵاوی کردەوە کە لەو بۆردوومانەدا شەش کەسی دیکە لە بۆردوومانەکەدا برینداربوون کە چوار کەسیان ئەندامی خێزانێکن و پێکهاتوون لە پیاوێک کە دووکانداربووە لەنزیک پردەکە و هاوسەرەکەیی و دوو منداڵی.
بەهۆی ڕووداوەکەشەوە بەشێکی زۆری شاخی نزیک ڕووبارەکە سووتا و کارەبای گوندەکەش پچڕا، دوای ڕووداوەکەش هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی بەرگری شارستانی چوونە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کۆنترۆڵکرد.
قایمقامی قەزای شارباژێڕیش ڕایگەیاند، فڕۆکەکە نەناسراوبووە و لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
ناوچەی کونەماسی سەر بە قەزای شارباژێڕە و ٣٥ کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری سلێمانییەوە دوورە و ١٧٠ کیلۆمەتریش لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانەوە دوورە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران