لە ئێران 2445 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
بەشی ئێران- وتەبێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌گویره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2445 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری 24کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19بڵاو کردەوە بەو پێیەش له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2445 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و کۆ گشتیی تووشبووان گەیشتە 209 هەزار و 970 کەس.
هەروەها وتەبێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 121 كه‌سی تووشبووش بە پەتاكە گیانیان لەدەست داوە و ئاماری گیان لەدەست دان گەیشتە 9 هەزار و 863 کەس.
هەروەها تا ئێستا 169 هەزار و 160 تووشبووی كۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران