ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە عێراق 30 هەزار كەسی تێپەڕاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە هەزار و 600 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون و بەوەش كۆی ئەو حاڵەتانەی تا ئێستا لە وڵاتەكە تۆماركراون 30 هەزار كەسی تێپەڕاند.
کوردپرێس: بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 646 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون و 87 تووشبووش گیانیان لەدەست داوە و 724 كەسیش چاک بوونەوە.
تا ئێستا 30 هەزار و 868 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق تۆماركراون و لەو ژمارەیە هەزار و 100 كەس گیانیان لەدەست داوە و 13 هەزار و 935 كەس چاک بوونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران