خبر 2020-06-21 12:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەروازەی سنووری خەسرەوی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییانی عێراقی کرایەوە

بەشی کرماشان- بەڕێوەبەری دەروازە سنووری و گومرگییەکانی کرماشان لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی ڕاگەیاند پاش ڕاگۆڕینەوەی زۆر لەگەڵ لایەنی عێراقی بڕیار درا هاتوچۆی هاووڵاتییانی عێراقی لە دەروازەی سنووری خەسرەویی کرماشانەوە دەست پێبکاتەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە یەکەمی پووشپەڕی 1399ی هەتاوی خەلیل حەیدەری بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای کرماشان لە لێدوانێکدا بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند هاتوچۆی گەشتیاران و هاووڵاتییانی عێراقی لە دەروازەی سنووری خەسرەویی کرماشانەوە دەستی پێکردەوە.

حەیدەری گوتیشی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناڤایرۆسەوە هاتوچۆی هاووڵاتییان لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران قەدەغە کرا و تا ئەم کاتە سنوورەکان بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان داخرابوون.

بە وتەی بەڕێوەبەری گومرگەکانی کرماشان، ڕاگۆڕینەوە و گفتوگۆی چڕ کراوە لە سەر کرانەوە سنوورەکان و ئێستاش کرانەوەی مەرزی خەسرەوی ئاسانکاری بۆ ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە دەکات کە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕوو لە ئێران دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.