لە ئێران 2368 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
بەشی ئێران- وتەبێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌گویره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2368 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری 24کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID19بڵاو کردەوە بەو پێیەش له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 2368 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه و کۆ گشتیی تووشبووان گەیشتە 204 هەزار و 952 کەس.
هەروەها وتەبێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 116 كه‌سی تووشبووش بە پەتاكە گیانیان لەدەست داوە و ئاماری گیان لەدەست دان گەیشتە 9 هەزار و 623 کەس.
هەروەها تا ئێستا 163 هەزار و 591 تووشبووی كۆرۆنا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران