خبر 2020-06-20 07:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری تەندروستیی تورکیا:

23 قوربانی و 1214 حاڵەتی نوێی تووشبوون دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 1هەزار و 214 کەسی دیکە لەو وڵاتە تووشی کۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 185 هەزار و 245 کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەممە 20ی جوونی 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا لە توویتەر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ 1 هەزار و 214 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 23 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 4 ھەزار و 905 کەس و بە تووشبوونی 1 هەزار و 304 کەسی دیکە کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە 158 هەزار و 245 کەس.

ھەر بەپێی داتاکان لە تورکیا، وەکوو ڕۆژی ڕابردوو کۆی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەوە لە 24 کاتژمێردا کەمتر بوون لەوانەی تووشی کۆرۆنا بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.