خبر 2020-06-18 16:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی بۆردوومانی توركیاوە هاووڵاتییێکی هەرێم گیانی لەدەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە هۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، هاووڵاتییێکی هەرێمی کوردستان کوژرا.

کوردپرێس: لەوبارەیەوە ئاژانسی فورات نیوز بڵاوی كردەوە، شەوی رابردو فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی توركیا، لە دەڤەری سیدەكان لە سنووری پارێزگای هەولێر، بۆردوومانی كۆچەرییەكانی كوێستانەكانی بەردە سپییان كرد و لە ئەنجامدا هاووڵاتییێک کوژراوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو هاووڵاتییە لە بنەڕەتدا خەڵكی شارۆچكەی ئاكرێی سەربە پارێزگای دهۆكە و لە عەشیرەتی سورچییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.