خبر 2020-06-18 12:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری بەرگریی تورکیا:

سوپای تورکیا لە باکووری عێراق 500 پێگەی پەکەکە-ی کردە ئامانج

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی توركیا ئاشكرای دەكات، لە ماوەی 36 كاتژمێری ئۆپەراسیۆنەكەیان بەناوی چنگی پڵنگ 500 پێگەی پەكەكەیان كردووەتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خولوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا ئاشكرای كرد، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا و له ‌چوارچێوه‌ی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ، دژی پێگه‌كه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی 500 پێگه‌ی په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ته‌ ئامانج.

هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگریی توركیا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، بێجگه‌ له‌ فڕۆكه‌ی ئێف16 و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، تۆپهاوێژی جۆری هاویتزه‌رسیان به‌كارهێناوه‌.

خولوسی ئاكار گوتیشی، له‌ ئۆپەراسیۆنه‌كانیان دژی په‌كه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.