خۆپیشاندان بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌سلێمانی خۆپیشاندان بۆ ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی باشوری كوردستان بەڕێوە چوو.
کوردپرێس:
پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی دووشەمە 15ی جوونی 2020 ژماره‌یێک له هاووڵاتییان و گرووپێك به‌ناوی گرووپی ویژدان خۆپیشاندانیان له‌نزیك باخی گشتی له سلێمانی سازكرد.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا گرووپی ویژدان، وه‌ك گرووپێكی دژی هێرش و بۆردومانی فرۆكه‌كانی توركیا له به‌یاننامه‌یێکدا ئیدانه‌ی هێرش و په‌لاماری توركیای كرد بۆ سەر هەرێمی كوردستان و داوای كرد له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا هاووڵاتییان بێنه ده‌نگ و فشاری مه‌ده‌نی بكه‌ن دژی داگیركارییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
هه‌ر له‌و خۆپیشاندانه‌دا ژماره‌یێک له به‌شداربووان هێرشی توندیان كرده سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان كه له‌به‌رامبه‌ر په‌لاماری توركیا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه و هەرێمی كوردستان بێده‌نگن.
بۆچوونی بەکارهێنەران