خبر 2020-06-05 08:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

672 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا/ کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە 8 هەزار و 840 حاڵەت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوو 672 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا گەیشتە 8 هەزار و 840 حاڵەت و 15 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

کوردپرێس:

شەوی پێنجشەمە 4ی جوونی 2020 وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەبەیاننامەیێكدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكردووە، لە 24 کاتژمێری رابردودا 672 کەسی دیکە لە سەرانسەری وڵاتدا تووشی کۆرۆنا بوون، بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتووەتە 8 هەزار و 840 کەس.

بەیاننامەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق باسی لەوەش كردووە، 15 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی گیان لەدەستدان گەیشتوەتە 271 کەس.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.